سەركەوتنی ئەڵمانیا لە جامی جیهانی هەر یاریزانێك 300هەزار یۆرۆ وەردەگرێت

سەركەوتنی ئەڵمانیا لە جامی جیهانی هەر یاریزانێك 300هەزار یۆرۆ وەردەگرێت
یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بەلێنی ئەوەی داوە بە یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لەبەرامبەر سەركەوتنیان لە یاری كۆتایی جامی جیهانی لەبەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڕی 300هەزار یۆرۆ كە دەكاتە 400هەزار دۆلار پاداشتی یاریزانانی بكات بۆ هەر یاریزانێك ئەم بڕە پارەی داناوە بۆیان كە بڕیارە سبەی شەو یارییەكە بەرێوە بچێت، فولفجانج سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی وڵاتی ئەڵمانیا ئەوەی ئاشكرا كرد كە لە دوای ئەوەی لە یاری پێش كۆتایی لە هەڵبژاردەی بەرازیلیان بردە بە ئەنجامێكی گەورە بە 7-1 گۆڵ پاداشتی یاریزانانی هەڵبژاردەكەمان كردوە بەبڕی 150 هەزار یۆرۆ، ئێستاش بەسەركەوتنمان لە یاری كۆتایی بڕەپارەیەكی داناوە بۆ یاریزانانی خۆمان كە بە مافێكی سروشتی ئەوان دەزانین خەڵاتیان بكەین، یەكێتی تۆپی پێی جیهانیش فیفا بڕی 35ملیۆن دۆلاری داناوە وەكو خەڵات بۆ هەر هەڵبژاردەیەك نازناوەكە بباتەوە، بۆ پلەی دووەمیش بڕی 18ملیۆن یۆرۆی داناوە كە دەكاتە 25ملیۆن دۆلار.
كارزان كانەبی
Top