ناوبژیوانی یاری كۆتایی جامی جیهانی دەستنیشان كرا
بەفەرمی ئێتاڵی نیكۆلا ریزولی یاری كۆتایی جامی جیهانی بەرێوە دەبات و هەورەها هەردوو یاریدەدەری ناوبژیوانی ئیتاڵی (ریناتۆ فافیرانی) و (ئەندریا ستیفانی) یارییەكە بەرێوە دەبن و ئیكوادۆری (كارلۆ سفیرا) ناوبژیوانی چوارەمی یارییەكەیە.
ریزۆلی لە جامی جیهانی 2014 تا ئێستا 3 یاری بەرێوەبردووە ئەویش هەریەكە لە یارییەكانی (ئیسپانیا- هۆڵەندە)، ( نێجیریا- ئەرژەنتین)، ( ئەرژەنتین - بەلژیكا) و ئەم ناوبژیوانە تەمەنی 42 ساڵە و كاری سەرەكی ئەندازیارە لە وڵاتەكەی.
جێگەی باسە تا ئێستا دوو ناوبژیوانی ئیتاڵی یاری كۆتایی بەرێوەبردووە كاتێك هەریەكە لە ناوبژیوانان سێرجیۆ جۆنیلا یاری كۆتایی جامی جیهانی (1978)ی بەرێوبردووە و بیرلویجی كۆلینا یاری كۆتایی جامی جیهانی (2002).
رێبین رەمزی
