گۆڵچی هۆڵەندە چ كێشەیەكی لەگەڵ لێدانەكانی سزا هەبوو

گۆڵچی هۆڵەندە چ كێشەیەكی لەگەڵ لێدانەكانی سزا هەبوو
رۆژی چوارشەممە یاری پێش كۆتایی جامی جیهانی 2014 لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و هۆڵەندە بەرێوەچوو، لەم یارییەدا ئەرژەنتینیەكان توانیان بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا توانیان خۆیان بگەێنە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.
رۆژنامەی بی بی سی بەریتانی نهێنیەكی تایبەت بە گۆڵچی هەڵبژاردەی هۆڵەندە یاسبر سیلسین ئاشكرا كرد، كە تیاییدا لە مێژووی وەكو گۆڵچی چ لە یانەكەی یاخود هەڵبژاردەكەی هیچ لێدانێكی سزای نەگەراندیتەوە.
دقی نووسینەكەی بی بی سی بەمشێوەیە بوو.
(ئایا دەزانی گۆڵچی هەڵبژاردەی هۆڵەندە سیلسین هیچ لێدانێكی سزای نەگەراندیتەوە لە مێژووی خۆیدا، تا ئێستا (8) لێدانی سزای لە خولی هۆڵەندە و (3) لێدانی سزای لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و (6) لێدانی سزای لە جامی جیهانی گۆڵی لێ تۆمار كراوە.
جێگەی باسە لەم یارییەدا گۆڵچی هەڵبژاردەی هۆڵەندە نەیتوانی هیچ لێدانێكی سزای بگرێنتەوە.
رێبین رەمزی
Top