بە بردنەوەی لە بەرازیل، ئەڵمانیا 10 ژمارەی پێوانەیەیی لە یەك كاتدا شكاند

بە بردنەوەی لە بەرازیل، ئەڵمانیا 10 ژمارەی پێوانەیەیی لە یەك كاتدا شكاند
لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی جیهانی 2014، لە یاری پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەڵمانیا رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییەدا ئەڵمانیەكان سەركەوتنێكی مێژوویان تۆمار كرد و یارییەكەیان بە ئەنجامی (7-1) گۆڵ بردووە، هەرچەندە ئەم سەركەوتنە مێژووییە بەهیچ شێوەیەك لە یاد ناكرێت، بەڵام ئەڵمانیەكان توانیان لەم یارییەدا 10 ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكەن بەمشێوەیە.
1-هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە یەكەمین هەڵبژاردە لەسەر ئاستی جیهان، كە بۆ 8ەمین جار یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە ئەنجام دەدا.
2-میرۆسلاڤ كلۆزە بووە گۆڵكاری مێژوویی جامی جیهانی دوای ئەوەی كۆی گۆڵەكانی گەیاندە 16 گۆڵ.
3- میرۆسلاڤ كلۆزە بووە یەكەمین یاریزان لە مێژووی جامی جیهانی لە 4 پاڵەوانێتی بەشداری بكات لە هەر چوار پاڵەوانێتی ركابەری لەسەر پلەكانی (1،2،3) بكات.
4- ئەڵمانیا بووە خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەر لە مێژووی جامی جیهانی دوای ئەوەی كۆی گۆڵەكانی گەیاندە 223 گۆڵ.
5- ئەڵمانیا تاكە هەڵبژاردەیە لە مێژووی جامی جیهانی گەورەترین بردنەوە لە بەرازیل تۆمار بكات.
6- هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تاكە هەڵبژاردەیە، كە گەورەترین سەركەوتن لە بەرازیل تۆمار بكات لە نێو یاریگەی خۆی.
7- ئەڵمانیا بووە تاكە هەڵبژاردە لە مێژووی پاڵەوانێتی جامی جیهانی لە خاوەن یاریگا دەباتەوە بە ئەنجامی (7-1) گۆڵ.
8- هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە یەكەم هەڵبژاردەی لە مێژووی پاڵەوانێتیەكە، كە لە یاری پێش كۆتایی 7 گۆڵ تۆمار بكات.
9- هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 5 گۆڵ-ی لە 29 خولەك تۆمار كرد، ئەمەش بووە خێراترین كات بۆ تۆماركردنی زۆرترین گۆڵ لە مێژووی جامی جیهانی.
10- تۆنی كروس خێراترین دوو گۆڵی تۆمار كرد، كاتێك توانی دوو گۆڵی لە دوای یەك لە 69 چركە تۆمار بكات.
رێبین رەمزی
Top