ئەرسنال ماتیۆ دیبۆشی هەڵرفاند

ئەرسنال ماتیۆ دیبۆشی هەڵرفاند
یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی گرنگی زۆر بە مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزان و ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا ماتیۆ دیبۆشی دەدات بۆ گواستنەوەی بۆ ریزی یانەكەی كە ئەم وەزرە لەگەڵ یانەی نیوكاسل یونایتدی ئینگلیزی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردوە و لە جامی جیهانیش ئاستی باش دەركەوتووە، لەلایەن خۆشیەوە دیبۆشی ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا لە دوای دەرچوونی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە جامی جیهانی پەیوەندی بە یانەی ئەرسنال كردوە بۆ ئەوەی لە وەزری نوێ‌ خولی ئینگلیزی لە ریزی یانە تۆپچیەكان یاری بكات،گوتیشی گفت و گۆكان بە شێوەیەكی بەرچاو پێشكەوتنی بە خۆیەوە بینیوە، لەلایەن خۆشیەوە ئارسن فینگەری راهێنەری ئەرسناڵ ئەوەی ئاشكرا كردوە كە گرێبەستیان لەگەڵ دیبۆشی تەمەن 28ساڵ مۆركردوە ، شان بە شانی یاریزانی هەڵبژاردی كۆتی دیڤوار سێرجی تەمەن 21 ساڵ لە یانەی تۆلۆزی فەرەنسی ، بۆشی ئاستێكی بەرزی لە یارییەكانی هەڵبژاردەی فەرەنسا پێشكەش كردوە.
كارزان كانەبی
Top