مان سیتی گۆڵچیەكی هێنا ریزی یانەكەی

مان سیتی گۆڵچیەكی هێنا ریزی یانەكەی
بەمەبەستی بەهێز كردنی گۆڵچی یانەكەیان یانەی مان سیتی ئینگلیزی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە یانەكەیان بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ كاباییرۆی گۆڵچی یانەی مەلەگەی ئیسپانی مۆركردوە بۆ ماوەی سێ ساڵ، كاباییرۆی تەمەن 32ساڵ شان بە شانی جوهارت ی گۆڵچی هەڵبژاردەی ئینگتلەرا پارێزگاری لە گۆڵ یانەكە دەكات.
مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم گۆڵچەیە لەسەر داوای پلگرینی راهێنەری یانەكە بووە كە پێشتر ئەم راهێنەرە و گۆڵچەیە بەیەكەوە كاریان كردوە لە یانەی مەلەگە لە ساڵی 2011، كاباییرۆ پێشتریش لە ریزی یانەی بۆكاجونیورس توانییەتی جامی ولاتەمەی و جامی لیپەر تادۆس بەدەست بهێنێت و لە ساڵی 2004 هاتۆتە خولی ئیسپانی ، گرێبەستی كاباییرۆ 10،21ملیۆن دۆلارە.
كارزان كانەبی
Top