ئیتۆ دەچێتە خولی سعودی

ئیتۆ دەچێتە خولی سعودی
دوای ئەوەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەفەرمی ئاشكرای كرد، كە گرێبەستی یاریزانی هەڵبژاردەی كامیرۆن و یانەكە سامۆێل ئیتۆ بەفەرمی یانەكە جێدەهێڵێت و گرێبەستەكەی نوێناكرێتەوە، چەندین یانە گەورەكانی ئەوروپا گرێبەستیان پێشكەش بەم یاریزانە كردووە بۆ ئەوەی لە ریزی ئەم یانانە یاری بكات، بەڵام یانەی ئیتحادی سعودی گرێبەستێكی گران بەهای پێشكەش بە ئیتۆ كردووە بۆ ئەوەی لە ریزی یانەكە یاری بكات.
یانەی ئیتحادی سعودی گرێبەستێكی بۆ ماوەی یەك ساڵ بە بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ و ماوەی 10 رۆژی داناوە بۆ وڵامدانەوەی فەرمی یاریزان ئیتۆ سەبارەت بە گرێبەستەكە.
بە پێی راپۆرتە هەواڵەكان یاریزان ئیتۆ داوای 5 میلۆن یۆرۆی لە یانە سعودییەكە كردووە.
رێبین رەمزی
Top