باشترین دە یاریزانی جامی جیهانی 2014 بناسە

باشترین دە یاریزانی جامی جیهانی 2014 بناسە
دوای تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی 8ی جامی جیهانی 2014، یەكێتی تۆپی پێی جیهان لیستی باشترین 10 یاریزان بەشداربووی جامی جیهانی ئاشكرا كرد، كە تیاییدا هەردوو یاریزان میسی و رۆناڵدۆی تیاییدا نییە.
یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی چەند پێوەرێكی تایبەتی داناوە بۆ دەستنیشانكردنی باشترین یاریزانە لە رووی جولانی لە نێو یاریگا و لێدانی شووت لە دەرەوەی ناوەچەی سزا و پێدانی پاسی تەواو... هتد.
لەم لیستە یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا كەریم بن زیمە لە پلەی یەكەم دێت و رۆدریگیزی كۆڵۆمبی و ڤاران-ی فەرەنسی لە پلەكانی دووەم و سێیەم دێت.
ریزبەندەكە بەمشێوەیە
1- كەریم بن زیمە هەڵبژاردەی فەرەنسا
2- جیمس رۆدریگیز هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا
3- ڤاران هەڵبژاردەی فەرەنسا
4- تیاگۆ سێلڤا هەڵبژاردەی بەرازیل
5- هۆمێلز هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
6- رۆبن هەڵبژاردەی هۆڵەندە
7- دیڤید لویز هەڵبژاردەی بەرازیل
8- نیمار هەڵبژاردەی بەرازیل
9-ستیفان دی فرای هەڵبژاردەی هۆڵەندە
10- فیرتۆگین هەڵبژاردەی بەلژیكا
جێگەی باسە یاریزان میسی توانی لە پێنج یاری چوار گۆڵ تۆمار بكات و لە چوار یاری باشترین یاریزان دەستنیشان كرا، بەڵام نەبوونی ناوی میسی لە لیستەكە بووە جێگەی سەرسوومانی هەموو چاودێرانی بواری تۆپی پێی.
رێبین رەمزی
Top