ئێرك ئەبیدال یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی مۆناكۆ و هەڵبژاردەی فەرەنسا بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی كرد، پەیوەندی كردنی ئەبیدالیش هەواڵێكی چاوەڕوان نەكراوو بوو، كە ئەم یاریزانە تەمەن 35 ساڵیە بەشداری 67یاری نێودەوڵەتی كردوە و دوو پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای لەگەڵ بەرشلۆنە لە ساڵانی 2009،2011 بەدەستهێناوە، پەیوەندی كردنی یاریزانی ناوبراویش لە زاری جێگری سەرۆكی یانەی مۆناكۆ بوو.
كارزان كانەبی