نیمار ماڵئاوایی لە مۆندیال كرد
دوای تەواوبوونی پیشكنین دەركەوت نیمار تووشی پێكانێكی قورس هاتووە لە پشتی بۆیە ناتوانێت لە یارییەكانی داهاتووی مۆندیال بەشداری بكات.
پزشكی هەڵبژاردەی بەرازیل بەفەرمی هەواڵی دووركەوتنەوەی نیمار لە مۆندیال راگەیاند و تەئكیدی كردووە، كە نیمار تا كۆتایی مۆندیال ناتوانێت لەگەڵ بەرازیل بەشداری بكات بەهۆی پێكانە سەختەكەی.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی بەرازیل توانی بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لە هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بباتەوە و خۆی بگەێنێتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی و رووبەرووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێتەوە.
رێبین رەمزی
