كارەساتێك لە بەرازیل روویدا

كارەساتێك لە بەرازیل روویدا
لە درێژەی یارییەكانی جامی جیهانی 2014 لە بەرازیل، كە زۆربەی هاندەران لە چاوەڕوانی یارییەكانی قۆناغی 8ی پاڵەوانێتیەكە بوو، بەڵام رۆژی پێنچشەممە كارەساتێك روویدا و چەندین گیانیان لە دەستدا.
لە شاری بیلا هۆریزۆنتا، كە یارییەكانی جامی جیهانی تیاییدا ئەنجام دەدرێت، یەكێك لە پردەكانی ئەم شارە رووخا بووە هۆكاری مردنی 2 كەس و هەروەها 19 كەس بریندار بوو، بەم پێی راپۆرتەكان ئەم پردە كەوتێتە سەر چەند ئۆتۆمبێڵێك، كە تیاییدا ئۆتۆمبیلی تایبەت ب گواستنەوەی قوتابیان تێدایە تا ئێستا دیار نییە ژمارەی كۆتایی بریندارەكان چەندە.
ئەم رووداوە كاریگەری خۆی لەسەر جامی جیهانی 2014 دەبێت، چونكە ئەم شارە یەكێكە لە شارەكان، كە میوانداری یارییەكان دەكات بە هەزاران هاندەرانی وڵاتەكان لەم شارە نیشتەجێن.
رێبین رەمزی
Top