مولەر باس لە هۆكاری بەربوونەوەی دەكات

مولەر باس لە هۆكاری بەربوونەوەی دەكات
دوای ئەوەی لە یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و جەزائیر لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی 16 جامی جیهانی 2014، لێدانێكی راستەوخۆ بۆ ئەڵمانیەكان گیرا، لە كاتی جێبەجێكردنی لێدانە راستەوخۆیەكە، یاریزانانی ئەڵمانیا هەوڵیاندا شتێك ئەنجام بدەن و یاریزان مولەر پێش بگاتە تۆپەكە كەوتە سەر زەوی دواتر بەخێرایی بەرەو گۆڵی جەزائیر روویشت، ئەم رووداوە بە سەیرترین جێبەجێكردنی فاوڵی لێدانی راستەوخۆ بوو تا ئێستا، بۆ ئەم مەبستەش كەناڵێكی ئەڵمانی دیمانەیەكی لەگەڵ مولەر ئەنجام دا بەمەبەستی روونكردنەوەی هۆكاری كەوتنە سەر زەوی باس بكات.
مولەر گوتی: ئەم كارە بە ئەنقەست وامان كرد، چونكە فێڵێك بوو، بەڵام سەركەوتوو نەبووین لە جێبەجێكردنی ئەم فێڵە، لە یارییەكانی داهاتوو چەند فێڵێكی تر ئەنجام دەدەین، كە چاوەڕوان كراو نییە.
دواتر كروس لەسەر ئەم لێدانە راستەوخۆیە گوتی: لە مەشقی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا چەندین جار ئەم فێڵەمان دووبارە دەكردووە و مەشقمان لەسەری ئەنجامدا و سەركەوتووبووین، بەڵام بەداخەوە لەم یارییە نەمانتوانی سەركەوتوو بین و بەشێوەیەكی باش جێبەجێمان نەكرد.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یارییەكەی بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ بردووە و گەیشتە قۆناغی 8ی پاڵەوانێتیەكە و رووبەرووی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبێتەوە.
رێبین رەمزی
Top