بەفەرمی گرێبەستی ئۆدیشۆ نوێكرایەوە

بەفەرمی گرێبەستی ئۆدیشۆ نوێكرایەوە
دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و گشت ئەندامانی دەستەی كارگێری یانە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بە مەبەستی تاوتێوكردنی باروودۆخی یانەكە، بە تایبەتی تیپی پۆپی پێی بەشداربوو لە خولی عێراق بۆ ئەوەی تیپێكی تۆكمە بۆ جامی یەكێتی ئاسیا ئامادە بكرێت و هەروەها باسی گیروگرفتی دارایی یانەكە كرا.
لەم كۆبوونەوەیە بەفەرمی بڕیاردرا گرێبەستی راهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ بۆ ساڵێكی تر نوێبكرێتەوە و وەكو راهێنەری یانەكە بەردەوام بێت لە جامی یەكێتی ئاسیا و خولی عێراق و چەندین بڕیاری تر درا.
1- نوێكردنەوەی گرێبەستی راهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ.
2- راهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ سەرپشك كرا لە دەستنیشانكردنی دەستەی راهێنەرانی تیپەكە.
3- بڕیاردرا رۆژی (10/7/2014) دەستەی كارگێری یانە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ یاریزانانی تیپەكە ئەنجام بدات بە مەبەستی تاوتێوكردنی باروودۆخی تیپەكە.
4- راهێنەر سەرپشك كرا لە نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانان یاخود دەستبەرداربوون لە چەند یاریزانێك و مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزان نوێی و هەروەها دەستنیشانكردنی یاریزانە پیشەگەرەكان بە پێی پێداویستی تیپەكە ئەمەش لە رۆژی (10/7/2014) دوای كۆبوونەوەی دەستەی كارگێری لەگەڵ یاریزانان بڕیار لەسەر دەدرێت.
جێگەی باسە وا چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژی (10/7/2014) راهێنەر پرۆگرامی دەستپێكردنی كاتی مەشقەكانی یانە بۆ خۆئامادەكردن بۆ جامی یەكێتی ئاسیا رابگێنێت.
ماڵپەری فەرمی یانەی هەولێر
Top