بچووكترین یاریزانی ئەمەریكا بناسە

بچووكترین یاریزانی ئەمەریكا بناسە
لە یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی ئەمەریكا و بەلژیكا یاریزانێكی ئەمەریكی چووە مێژووی وڵاتەكەی كاتێك بووە بچووكترین یاریزانی وڵاتەكەی لە مێژووی جامی جیهانی گۆڵ تۆمار دەكات.
هەرچەندە هەڵبژاردەی بەلژیكا توانی یارییەكە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لە ئەمەریكا بباتەوە و خۆی بگەێنتە قۆناغی 8ی پاڵەوانێتیەكە، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمەریكا جولیان گرین لەگەڵ هاتنی بۆ نێو یاریگا لە یەكەم تۆپ توانی تاكە گۆڵی هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات بەشێوەیەكی زۆر جوان، بەم گۆڵە جولیان چووە مێژووی تۆپی پێی وڵاتەكەی، كاتێك بووە بچووكترین یاریزانی ئەمەریكی گۆڵ لە جامی جیهانی تۆمار دەكات كاتێك تەمەنی (19) ساڵ و (25) رۆژ بوو.
جولیان گرین تەنیا 3 یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و لە یانەی بایرن میونیخ یاری دەكات.
رێبین رەمزی
Top