دی ماریا ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەوەی ئاشكرا كردوە لە كاتی گواستنەوەی هاوینە ریزی یانەی شاهانە بەجێدەهێلێت و دەچیتە ریزی یانەی مۆناكۆی فەرەنسی، هەر چەندە ئەم وەرزە دی ماریا رۆلێكی كاریگەری بینیوە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە بەدەست هێنانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، رۆژنامەی ئاس ئەوەی بلاو كردۆتەوە كەوا دی ماریا لەگەڵ یانەی شاهانە بەردەوام نابێت و هەریەك لە یانەكانی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمان و مۆناكۆی فەرەنسی و یۆڤانتۆسی ئیتالی بەفەرمی گرێبەستیان پێشكەش بەم یاریزانە كردوە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزە پێشكەشی كردوە.
رۆژنامەكانی نزیك لە یانەی ریال مەدریدیش ئەوەیان بلاو كرۆدتەوە كەوا یانەی ریال مەدرید بە مەرجی هێنانی جیمس رۆدریگز دی ماریا بداتە یانەی مۆنكۆ.
كارزان كانەبی