ریال مەدرید گۆڵچیەكانی دەفرۆشێت

ریال مەدرید گۆڵچیەكانی دەفرۆشێت
لە بڕیارییەكی چاوەڕەوان نەكراودا یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاری فرۆشتنی هەریەك لە گۆڵچیەكانی یانەكەی دا ئیكەركاسیاس و دیگۆ لۆپێز.
كەنالی ئەنتینای 3 بلاوی كردۆتەوە كەوا یانەی شاهانە ئەم بڕیارەی داوە كەوا هەردوو گۆڵچیەكەی بخاتە بازاری فرۆشتن، هەر چەندە گۆڵچیەكانی تری یەدەگ لە یانەكە هیچ هەلەیەكی یاری كردنیان پێنەدراوە لە ماوەی ڕابردوو، راگەیاندنەكانی وڵاتی ئیسپانیاش ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە یانە ئیسپانیەكە گۆڵچی هەڵبژاردەی كۆستاریكا كیلۆرناڤاس كرۆدتە ئامانج ئەوە یەكەم كاری یانەی ریال مەدرید دەبێت و بیكاتە گۆڵچی سەرەكی یانەكەی بۆ گۆڵچی دووەمیش پشت بە كیكۆ كاسیای گۆڵچی یانەی یانەی ئیسپانیۆل دەبەستێ‌ .
كارزان كانەبی
Top