خەڵاتێكی نموونەیی بۆ هۆڵندییەكان ئامادە كراوە ئەگەر بووە پاڵەوان

خەڵاتێكی نموونەیی بۆ هۆڵندییەكان ئامادە كراوە ئەگەر بووە پاڵەوان
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی هۆڵەندە سێ جار توانی بگاتە یاری كۆتایی جامی جیهانی، بەڵام هەر سێ جار پلەی دووەمی بە دەستهێنا، بۆیە هۆڵندییەكان پێش هەموو هەڵبژاردەكاتی تر، بۆیە هەر لە ئێستاوە كۆمپانیەكانی هۆڵەندی لە هەوڵی ئەوە دان باری دەروونی یاریزانەكان بەرز بكەنەوە و چەند خەڵاتێك دابین بكەن بۆیان، بەڵام سەرنجراكێشترین خەڵات لە لایەن كۆمپانیەك دیاری كرا.
كۆمپانیای (sxc ) كە كۆمپانیایەكی تایبەتە بە فرۆكەوانی دیارییەكی تایبەتی بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی هۆڵەندە ئامادە كردووە ئەگەر توانیان ببنە پاڵەوانی جیهان، ئەوەیش هەر 23 یاریزان گەشتێكی تایبەت بۆ سەر مانگ ئەنجام دەدەن.
هۆكاری ئەم بیرۆكەیەش بە پێی رۆژنامەی (ئەندبیدنت) كە بیرۆكەكە لە گۆڵی یاریزان ڤان پێرسی وەرگیراوەن كە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆماری كرد، كە بەشێوازێكی یەكجار جوان و سەرنج راكێش تۆماری كرد.
كۆمپانیەكە لە راگەیاندێكی دا رونیانكردووە: كە یاریزانانی هەڵبژاردەی پورتوقالی جێگەی شانازین، بۆیە لەبەر ئەم ئاستە تایبەتە دەبێت دیارییەكی تایبەتیان پێشكەش بكرێت، كە لە هیچ شوێنێك ئەم دیارییە پێشكەش نەكراوە.
ئەگەر هاتووە ئەم شتە رووبدات، ئەوە یاریزانانی هەڵبژاردەی هۆڵەندە دەبنە یەكەم یاریزان یاخود وەرزشوان گەشتێكی لەم جۆرە ئەنجام دەدەن.
رێبین رەمزی
Top