نیمار كتێبیك لەسەر ژیانی خۆی بڵاودەكاتەوە
سەرەتا دایكی نیمار گوتی: نیمار تەمەنی چوار مانگ بوو تووشی رووداوێكی مەترسیداری ئۆتۆمبێل بووین، لەم رووداوە نیمار لەنێو ئۆتۆمبێل ون بوو هەموومان گوتمان نیمار ون بوو و مردووە، بەڵام كە پیاوانی پۆلیس گەیشتنە لامان توانیان نیمار بدۆزنەوە و تووشی برینێكی بچووك بوو.
دواتر باوكی نیمار نهێنیەكی تری ئەم یاریزانی ئاشكرا كرد و گوتی: لە تەمەنی 13 ساڵی نیمار چووە یانەی ریال مەدرید بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە و یانەكە زۆر سەرسامی ئاستی ئەم یاریزانە بوون بۆیە گرێبەستێكی گرانبەهایان پێشكەش كرد و هەروەها گشت خاڵەكانی گرێبەستەكە لەبەرژەوەندی ئێمە بوو، بەتایبەتی كە خاڵیك لە گرێبەستەكە هەبوو نیمار و خۆشكی تا تەواوكردنی خوێندن لە كۆلێژ لەسەر ئەستۆی یانەكە دەبێت گرێبەستەكەم مۆركرد تەنیا گرێبەستی دایكی مابوو، بەڵام دوای مانەوە هەفتەیەك لە ئیسپانیا ئەو كات ژیانی ئەم وڵاتە خۆش نەبوو و بیری بەرازیلیمان دەكردووە بەتایبەتی خواردنی ئەم وڵاتە بۆیە گرێبەستی ئەم یانەیەمان رەتكردووە و گەراینەوە بەرازیل، چونكە گرنگیمان بە پارە نەدەدا.
دواتر نیمار سەبارەت بە رەتكردنەوەی گرێبەستی یانەی چێلسی لە ساڵی 2010 گوتی: لە كۆبوونەوەیەك بووم لەگەڵ سەرۆكی یانەی سانتۆس بۆ ئەوەی هەواڵی هاتنی گرێبەستێكی گرانبەهام بداتی لە یانەی چێڵسی لە گەرمەی قسەكردن بووین، یەكسەر كارەبا كوژایەوە و سەرۆكی یانە دەستی بۆ كورسی سەرۆك برد و پێ راگەیاندم، كە ئەم كورسیە بۆ كەسێكی پاڵەوان و وەرزشوانە بۆیە ئەگەر ئەتو لەگەڵ ئێمە مایەوە ئەوە دەبێتە هەنگای یەكەم بۆ ئەوەی ببیە سەرۆك یانە، ئەم قسەی سەرۆك یانە سەرەتای بیركردنەوەم بۆ رەتكردنەوەی گرێبەستی چێڵسی.
دواتر نیمار گوتی: بیلیە ئەستێرەی بەرازیل پەیوەندی پێوە كردم و داوای لێكردم لە یانەی سانتۆس بمینێمەوە، بۆیە منیش گرێبەستی ئەم یانەیەم رەتكردووە، چونكە شتێكی باش بوو بۆ خۆم و خانەوادەكەم.
