یەكێتی تۆپی پێی عێراق چەند بڕیارێك دەردەكات

یەكێتی تۆپی پێی عێراق چەند بڕیارێك دەردەكات
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو یەكێتی تۆپی پێی عێراق كۆبوونەوەی خۆی لە شاری بەغداد بەسەرۆكایەتی عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجامدا، لەم كۆبوونەوەیە چەندین تەوەر باس كرا، كە گرنكتریان دیاریكردنی چۆنیەتی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانان، بە پێی لێدوانی فالح موسی ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بۆ ماڵپەرەكان، ئاماژەی بەوەدا، كە یەكێتیە هەوڵ دەدات چەند بڕیارێك لەسەر چۆنیەتی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانان، گوتی: هەوڵ دەدین لە رۆژانی داهاتوو چەند بڕیارێك لەسەر چۆنیەتی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزان لە خولی نایابی عێراق بدەین بۆ پاراستنی مافی یاریزانان و یانەكان.
فالح موسی زیاتر گوتی: هەوڵ دەدەین لە وەرزی داهاتوو گرانترین گرێبەست لە خولی عێراق 200 ملیۆن بێت بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق و كەمتر لەم نرخە بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی و لاوان و تازەپێگەیشتووان و یاریزانەكانی تر و هەروەها نابێت هیچ یانەیەك گرێبەست لەگەڵ یاریزانان كەمتر لە دوو ساڵ بێت و زیاتر لە سێ ساڵ بێت.
جێگەی باسە ئەم بڕیارە تا رادەیەك لە برەژەوەندی ئەو یانانە دەبێت، كە كێشەی دارایان هەیە یاخود پشتگیری دارایان نییە.
رێبین رەمزی
Top