بەلژیكا تووشی كێشەیەكی قورس بوو
هەر چوار یاریزان (ئەنتۆنی ڤاندن، فنسان كۆمبانی، تۆماس ڤیرمایلین، لۆران سیمان) تووشی پێكانی جۆراوجۆر هاتوون.
لەمباریەوە فیلمۆتس لە لێدوانێكیدا گوتی: تا ئێستا دیار نییە كام یاریزان بەفەرمی بەرانبەر ئەمەریكا یاری ناكات، بەڵام پێش یارییەكە هەموو شتێك دیار دەكەوێت و هیوادارم ئەم چوار یاریزانە بە زووترین كات بگەرێنەوە مەشقی هەڵبژاردەی بەلژیكا.
لە كۆتایی قسەكانیدا ڤیلمۆتس گوتی: ئەگەر هاتوو ئەم چوار یاریزانە بەشداری نەكەن ئەوە ناچار دەبین پشت بە نیكۆلاس و دانیال ڤان بۆیتن و ناسر شازلی و موسی دیمبیلی ببەستین.
جیچگەی باسە ڤاندن بۆر من لە یاری كۆریای باشوور تووشی پێكان هات و یاریزان كۆمبانی لە مەشق تووشی پێكان هات و یاریزان ڤیرمایلین لە یاری بەرانبەر هەڵبژاردەی رووسیا تووشی پێكان هات و بەهەمان شێوە سیمان لە مەشقكردن تووشی پێكان هات.
رێبین رەمزی
