رۆدریگێز بەباشترین یاریزانی قۆناغی كۆمەڵەكان دەستنیشانكرا

رۆدریگێز بەباشترین یاریزانی قۆناغی كۆمەڵەكان دەستنیشانكرا
دوای تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2014، یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) باشترین یاریزانی ئەم قۆناغەی دەستنیشانكرد، كە بەشێوەیەك كەس چاوەڕوانی نەدەكرد.
بە پێی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی یاریزانی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا جیمس رۆدریگیز یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بە باشترین یاریزانی قۆناغی كۆمەڵەكان دەستنیشان كرد، دوای ئەوەی توانی لە 3 یاری 3 گۆڵ تۆمار بكات و دوو گۆڵ درووست بكات، واتا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاست و ئەنجامی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا هەبوو لەم قۆناغەدا.
ئەمەش باشترین 10 یاریزانی قۆناغی كۆمەڵەكان بەپێی ریزبەندی فیفا، كە پشتی بە چەند شتێك بەستوە، وەكو گۆڵكردن و گۆڵ دروستكردن و لێدانی تۆپ لە دەرەوەی سزا و لە نێو ناوچەی سزا و پاسی تەواو... هتد.
1- جیمس رۆدریگیز كۆڵۆمبیا (9.79) خاڵ.
2- ئیڤان راكیتش كەرواتیا (9.74) خاڵ.
3- داڤید لویز بەرازیل (9.69) خاڵ.
4- كەریم بن زیمە فەرەنسا (9.65) خاڵ.
5- ئەریین رۆبن هۆڵەندە (9.62) خاڵ.
6- دانییل ڤان بۆیتن بەلژیكا (9.58) خاڵ.
7- شێردان شاكیری سویسرا (9.55) خاڵز
8- نیمار بەرازیل (9.52) خاڵ.
9- تیاگۆ سێلڤا بەرازیل (9.50) خاڵ.
10- مامادۆ ساخۆ فەرەنسا (9.47) خاڵ.
رێبین رەمزی
Top