ئەگوێرۆ ماڵئاوایی لە جامی جیهانی كرد
بەپێی رۆژنامەیەكی ئەرژەنتینی، كە هەواڵێكی سەبارەت بە ئەگوێرۆ بڵاوكردووە و گوتی: ناخۆشترین هەواڵ بڵاودەكەوینەوە ئەویش ئەگوێرۆ تووشی پێكانێكی قورس هاتووە و ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین تا كۆتایی جامی جیهانی بەردەوام بێت و هەر زوو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد.
هەرچەندە ئەم هەوالە بەفەرمی لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین دووپات نەكرایتەوە، بەڵام بەتەئكید لە یارییەكەی داهاتووی ئەرژنتین لە قۆناغی 16 بەشداری ناكات.
رێبین رەمزی
