بەناوبانگترین كچە هاوڕێیەكانی یاریـــــــزانانی بەشداربووی جامی جیهانی 2014

بەناوبانگترین كچە هاوڕێیەكانی یاریـــــــزانانی بەشداربووی جامی جیهانی 2014
لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكانی جامی جیهانی 2014، زۆربەی یاریزانە بەشداربووەكان هەردەم خێزانەكانیان لەگەڵیان دەبن بۆ پاڵپشتی كردن یاخود هاندانی یاریزانەكان، بەڵام هەندێك كچە هاوڕێ یاریزانەكان خودی خۆیان كەسانی بەناوبانگ و خاوەن بڕە پارەیەكی زۆرن، ئەمەی خوارەوە زانیاریی تەواوە لەسەر ئەو كچە هاوڕێیانی یاریزانان.

ئا/ رێبین رەمزی

شاكیرا:
شاكیرا كچە گۆرانبێژی بەناوبانگی كۆڵۆمبی، كە خۆی لوبنانیە تەمەنی 37 ساڵە و هاوڕێ یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشلۆنە جیرارد پیكیە.
شاكیرا و پیكیە لەكاتی تۆماركردنی گۆرانیی بە فەرمی بۆ جامی جیهانی 2010 یەكتریان ناسی بوونە هاوڕێی نزیكی یەكتر ئێستا هەردووكیان خاوەن منداڵێكن بەناوی میلان لە دایكبووی ساڵی 2013یە.

ئیرینا شایك:
ئیرینا شایك كچە نمایشكەری جل و بەرگی بەناوبانگی رووسی و هاوڕێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی ریال مەدرید كریستیانۆ رۆناڵدۆیە، ئیرینا شایك ناوبانگی خۆی لە بەشداریكردنی یەكێك لە كلیپەكان كرد، هەروەها بەشداری لە نواندنی فیلیمێك كردووە.

سارە كاربۆنێرۆ:
سارە كاربۆنێرۆ كچە بێژەری دیاری بواری وەرزش لە ئیسپانیا و هاورێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید ئیكەر كاسیاس، سارە تەمەن 30 ساڵە، سارە لە كاتی یارییەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشێوەیەكی شێتانە لە پەیژەكان هانی كاسیاس دەدات.

یولانسی سنایدر:
یولانسی سنایدر ئەكتەری دیاری ئیسپانی و خێزانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندە و یانەی گەلاتەسرای شنایدرە، یولانسی تەمەن 29 ساڵە و لە ساڵی 2010 شووی بە شنایدر كرد.

ئیدرۆنی:
ئیدرۆنی كچە گۆرانبێژی بەناوبانگی ئیسپانی لە بواری بۆب و هاوڕێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی مانچستەر یۆنایتد دی خیا، ئیدرۆنی تەمەنی 28 ساڵە.

میشلا:
میشلا كچە هونەرمەندی بواری سینمای ئیتاڵی و خێزانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە ئەكویلانی و تەمەنی 26 ساڵە و خاوەن منداڵێكن بەناوی ئەرۆرا.

ئۆسكانا ئەندرسۆن:
ئۆسكانا ئەندرسۆن نمایشكەری جل و بەرگی بەناوبانگی رووسی و ئەكتەری پرۆگرامە راستیەكان و خێزانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی سوید ویلهامسۆن، ئەم خانمە تەمەنی 29 ساڵە و لە ساڵی 2010 شووی بە ویلهامسۆن كرد و دوو منداڵی هەیە بەناوی نایۆمی و لیون.

ئانا كاترین:
ئانا كاترین كچە مۆدیلز و گۆرانبێژی بەناوبانگی ئەڵمانی و هاوڕێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بایرن میونیخ گۆتزە، ئانا تەمەنی 28 ساڵە.
Top