كەمتر لە 12 كاتژمێر 3 دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش كرا

كەمتر لە 12 كاتژمێر 3 دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش كرا
لە درێژەی یارییەكانی جامی جیهانی 2014 لە وڵاتی بەرازیلن رۆژی سێشەممە رۆژێك بوو، كە ئیتاڵیەكان و ساحیل ئەلعاج هەرگێز لە یادی نەكەن، چونكە لەم رۆژە بووە هۆكاری ماڵئاوایكردنیان لە یارییەكانی جامی جیهانی لە قۆناغی یەكەم هەرچەندە چانسی سەركەوتنیان بۆ قۆناغی 16 زۆر بوو، بەڵام لە دوا یاری خۆیان تووشی دۆران هاتن، سەرەتا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا براندێلی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەكە راگەیاند، پاشان سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەفەرمس دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند و تەئكیدی لەوە كردووە، ئەم دەستلەكاركێشانەوەیە كۆتایی و پەشیمان بوونەوەی تێدا نییە.
دواتر دوای تەواوبوونی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی ساحیل ئەلعاج و یۆنان تەواو بوو، بەفەرمی راهێنەری ساحیل ئەلعاج سەبری لەمۆشی بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەكە راگەیاند، سەبری لەمۆشی گوتی: گرێبەستەكەم لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكانی جامی جیهانی تەواو دەبێت بۆیە گرێبەستەكەم نوێناكەمەوە، چونكە لە دوو پاڵەوانێتی نەمان توانی سەركەوتوو بین ئەویش جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا و جامی جیهانی.
جێگەی باسە چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو چەند راهێنەرێكی تر پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەكەیان لە دەستدا بدات، كە دیاری ترین راهێنەر دیل بۆسكی-ە، كە لە رۆژانی داهاتوو چارەنووسی ئەم راهێنەر دەدرێت لە ئەگەری مانەوەی وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاخود هێنانی راهێنەرێكی تازە.
رێبین رەمزی
Top