یارێزانێكی كۆڵۆمبی ژمارەی پێوانەیی شكاند

یارێزانێكی كۆڵۆمبی ژمارەی پێوانەیی شكاند
لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی جیهانی 2014، لە وڵاتی بەرازیل هەردوو هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و ژاپۆن رووبەرووی یەكتر بوونەوە یارییەكەش بەسەركەوتنی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا تەواو بوو بە ئەنجامی (4-1) و كۆڵۆمبیا توانی لە 3 یاری 9 خاڵ كۆبكاتەوە و بە پلەی یەكەم بگاتە یارییەكانی قۆناغی 16.
ئەم یارییە ژمارەیەكی پێوانەیی مێژوویی تۆمار كرا، كاتێك لە خولەكی (85) گۆڵچی هەڵبژاردەی كامیرۆن مۆندراگۆن بەشداری لە یارییەكە كرد، كە تەمەنی (43) ساڵ و (3) رۆژە، بەمەش بووە گەورەترین یاریزان بەشداری لە یارییەكانی جامی جیهانی دەكات لە مێژووی دەست پێكردنی تا ئێستا و توانی ژمارەی پێوانەیی یاریزانی هەڵبژاردەی كامیرۆن رۆجیە میلا بشكێنێت كاتێك بەشداری لە یارییەكانی مۆندیال كرد تەمەنی (42) ساڵ و (39) رۆژ بوو.
رێبین رەمزی
Top