یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لیونێل میسی دوێنی دووشەممە 24/6 ئاهەنگی لە دایكبوونی 27 ساڵەی خۆی لە وڵاتی بەرازیل بە ئامادەبوونی خێزانەكەی و هاورییەكانی ئەنجامدا، لەم كاتەدا میسی لە كەش و هەوایەكی خۆش دەرواتن كاتێك توانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی دوو سەركەوتن تۆمار بكات و دوو گۆڵیش تۆمار بكات و ئەرژەنتین بگاتە قۆناغی 16، بەم بۆنەیە كۆمپانیای ئەدیداس كاڵێیەكی نموونەیی بۆ میسی دروستكرد وەكو دیاری لە ساڵیادی لە دایكبوون و میسی ئەم كاڵەیە لە سێیەم یاری خۆیدا بەرانبەر نێجیریا لەبەر دەكات، وهەروەها كۆمپانیای ئەدیداس تەنیا 27 كاڵی لەم شێوەیە دروست كردووە وەكو هێمایەك بۆ ساڵەكانی تەمەنی میسی.
لە لایەكی ترەوە ئەستێرەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ پیرۆزبایی لە میسی كرد بە بۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی و دیارییەكی بەم بۆنەوە پێشكەش بە میسی كردن كە وێنەیەكی خۆی و میسی-ە، كە لە دواین یاری هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید گیراوە بوو.
جێگەی باسە لیۆنێل میسی لە رۆژی (24/6/1987)لە وڵاتی ئەرژەنتین لە دایكبووە.
رێبین رەمزی