شێوازی نوێی پرچی رۆناڵدۆ پەیوەندی بە كاری خێرخوازی نییە

شێوازی نوێی پرچی رۆناڵدۆ پەیوەندی بە كاری خێرخوازی نییە
دوای ئەوەی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ پرچی بەشێوازێكی نوێ لە یارییەكەی ئەمەریكا و پورتوگال دەرچوو، دوای تەواوبوونی یارییەكە قسە و باسێكی زۆر لەسەر ئەم شێوازی پرچەی رۆناڵدۆ باس كرا، كە گوایە رۆناڵدۆ بۆ كارێكی خێرخخوازی پرچی بەمشێوازە چاككردووە، چونكە مندالێك نەشتەرگەری بۆ دەكرێت لەسەری و پرچی چلك نابێتەوە بۆیە رۆناڵدۆ وەكو پاڵپشتیك بڕیاری داوە پرچی بەمشێوەیە لێبكاتن بەڵام ئەمرۆ سێشەممە دایكی منداڵەكە هاتە دەنگ و پرۆپاگەندانەی رەتكردووە گوتی: منداڵەكەم تا ئێستا نەشتەرگەری بۆ نەكراوە وا لە نەخۆشخانەیەكە لە مەدرید، بۆیە ئەم قسە و باسی سەبارەت بە شێوازی پرچی رۆناڵدۆ هیچ پەیوەندییەكی بە كورم نییە.
دایكی منداڵەكە زیاتر گوتی: زۆر سوپاسی رۆناڵدۆ و ئەو كەسە دەكەمن كە لە نێوان ئێمە و رۆناڵدۆ قسە دەكاتن كە بڕیاری داوە پاری نەشتەرگەری منداڵەكە بكاتە ئەستۆی خۆی، و هەروەها سوپاسی هەموو ئەو كەسانە نهێنیانە دەكەم، كە یارمەتی ئێمەیان داوە تا كورەكەم چارەسەر بكرێت.
جێگەی باسە لەسەر ئەم بابەتە رۆناڵدۆ هیچ قسە و باسێكی نەكردووە.
رێبین رەمزی
Top