سیناریۆكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكان بۆ قۆناغی داهاتوو

سیناریۆكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكان بۆ قۆناغی داهاتوو
وا بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە یارییەكانی جەولەی سێیەمی جامی جیهانی 2014 دەستپێدەكات، كە تیاییدا چەندین هەڵبژاردە چانسی سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16 هەیە و هەندێكیان هەرەشەی ماڵئاواێی لێكردنیان لێدەكریت، سیناریۆی كۆمەڵەكان بەمشێوەیە.
كۆمەڵەی یەكەم
هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و مەسیك پێویستیان بە یەك خاڵ بۆ ئەوەی سەركەون بۆ قۆناغی داهاتوو، بەڵام ئەگەر بەرازیل بەرانبەر كامیرۆن تووشی دۆران هات و مەكسیك و كرواتیا یەكسان بوون ئەوە هەردوو هەڵبژاردەی كرواتیا و مەكسیك سەردەكەونن ئەگەر بەرازیل یەكسانبوون یان سەركەوتنی تۆمار كرد و مەكسیك تووشی دۆران هات بەرانبەر كرواتیا، ئەوە هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و كرواتیا سەردەكەون، ئەگەر بەرازیل دۆرا و كرواتیا سەركەواتنی بە دەستهێنا ئەوە بەرازیل و كرواتیا سەردەكەون بۆ قۆناغی داهاتوو.
كۆمەڵەی دووەم:
لەم كۆمەڵەیە بەفەرمی هەردوو هەڵبژاردەی شیلی و هۆڵەندە سەركەوتن بۆ قۆناغی 16، یاری هەردوو هەڵبژاردە تەنیا بۆ دەستنیشانكردنی خاوەن پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەیە، كە هۆڵەندە پێویستی بە یەكسانبوون هەیە بۆ ئەوەی پلەی یەكەم مسۆگەر بكات.
كۆمەڵەی سێیەم:
هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بەفەرمی سەركەوت بۆ قۆناغی 16، لە یارییەكەی بەرانبەر ژاپۆن تەنیا پێویستی بە یەكسانبوون هەیە بۆ ئەوەی بەیەكەم سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو، ساحیل ئەلعاج پێویستی بە بردنەوە هەیە لەگەڵ یۆنان بۆ ئەوەی سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو، یۆنان پێویستی بە بردنەوە هەیە و ژاپۆن بدۆرێت بۆ ئەوەی یۆنان سەربكەوێت، بەڵام ئەگەر هەردوو هەڵبژاردەی یۆنان و ژاپۆن سەركەوتنیان تۆمار كرد ئەوە دەگەرێنەوە بۆ جیاوازی گۆڵ لە نێوان هەردوو هەڵبژاردە.
كۆمەڵەی چوارەم:
لەم كۆمەڵەیە هەڵبژاردەی كۆستاریكا سەركەوت بۆ قۆناغی 16، ئۆرگوای پێویستی بە بردنەوە هەیە بەرانبەر ئیتاڵیا بۆ ئەوەی سەربكەوێت و ئیتاڵیا پێویستی بە یەكسانبوون و سەركەوتن هەیە بۆ ئەوەی سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
كۆمەڵەی پێنجەم:
لەم كۆمەڵەیە هێچ هەڵبژاردەیەك سەرنەكەوتووە، هەڵبژاردەی ئیكوداۆر پێویستی بە بردنەوەیەكی گەورە هەیە بەرانبەر فەرەنسا بەهەمان شێوە سویسرا پێویستی بە بردنەوەیەكی گەورەیە هەیە بەرانبەر هیندۆراس بۆ ئەوەی هەردوو هەڵبژاردەی سویسرا و ئیكوادۆر سەركەون، فەرەنسا پێویستی بە بردنەوە و یەكسانبوون هەیە بۆ ئەوەی سەربكەوێت، سویسرا پێویستی بە بردنەوە و یەكسانبوون هەیە بەرانبەر هیندۆراس بۆ ئەوەی سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو بەمەرجیك ئیكوادۆر تووشی دۆران بێ، هەڵبژاردەی هیندۆراس هیوایەكی بچووكی ماوە بۆ سەركەوتن، دەبێت لە هەڵبژاردەی سویسرا بباتەوە و فەرنسا لە ئیكوادۆر بباتەوە ئەو كاتە جیاوازی گۆڵ بڕیار دەدات كێ سەردەكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
كۆمەڵەی شەشەم:
لەم كۆمەڵەیە ئەرژەنتین بەفەرمی سەركەوت و بۆسنە بەفەرمی ماڵئاوایی كرد، نێجیریا پێویستی بە بردنەوە و یەكسانبوون هەیە بەرانبەر ئەرژەەیتین بۆ ئەوەی سەركەوێت بۆ قۆناغی داهاتوون ئێران پێویستی بە بردنەوە هەیە لە بەرانبەر دۆرانی نێجیریا ئەوە ئێران سەردەكەوێت، ئەگەر هاتوو ئێران بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ لە بۆسنەی بردووە و ئەرژەنتین بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ لە نێجیریای بردەوە ئەوە تیروپشك ئەنجام دەدرێت لە نێوان نێجیریا و ئێران بۆ دیاریكردنی ئەو تیپەی كە سەردەكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
كۆمەڵەی حەفتەم:
لەم كۆمەڵەیە هیچ هەڵبژاردەیەك سەرنەكەوتووە، ئەڵمانیا و ئەمەریكا پێویستیان بە یەكسانبوون هەیە لە یارییەكەیان بۆ ئەوەی بەفەرمی سەربكەون بۆ قۆناغی داهاتوو، گانا پێویستی بە بردنەوە هەیە لەگەڵ پورتوگال لە بەرانبەر دۆرانی ئەڵمانیا یان ئەمەریكا بۆ ئەوەی سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو بە جیاوازی گۆڵ، پورتوگال پێویستی بە بردنەوەیەكی گەورە هەیە لەگەڵ گانا لە بەرانبەر دۆرانی ئەمەریكا یاخود ئەڵمانیا بۆ ئەوەی سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو، یەكسانبوونی پورتوگال و گانا لە یارییەكەیان راستەوخۆ هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئەمەریكا سەردەكەون.
كۆمەڵەی هەشتەم:
لەم كۆمەڵەیە هەڵبژاردەی بەلژیكا بەفەرمی سەركەوت بۆ قۆناغی 16، هەڵبژاردەی جەزائیر پێویستی بەبردنەوە یان یەكسانبوون هەیە لەگەڵ رووسیا بۆ ئەوەی سەركەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
رووسیا پێویستی بە بردنەوە هەیە لەگەڵ جەزائیر بۆ ئەوەی سەربكەوێت بۆ قۆناغی 16، ئەگەر كۆریا دۆرا یاخود یەكسانبوو لەگەڵ بەلژیكا.
هەڵبژاردەی كۆریا پێویستی بە بردنەوەیەكی گەورە هەیە لەگەڵ بەلژیكا لە بەرانبەر دۆرانی جەزائیر یان یەكسانبوون بۆ ئەوەی سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
رێبین رەمزی
Top