ناوبانگی ئیتۆ بەرازیلییەكانیش هەژاند

ناوبانگی ئیتۆ بەرازیلییەكانیش هەژاند
هەرچەندە ئەستێرەی هەڵبژاردەی كامیرۆن سامۆیل ئیتۆ، نەیتوانی لە جامی جیهانی 2014 ببێتە یارمەتیدەری هەڵبژاردەكەی تاكو سەركەوێت بۆ قۆناغەكانی داهاتوو، هەرچەندە لە یاری یەكەم بەشداری كرد، بەڵام بەهۆی پێكان نەیتوانی بەشداری لە یاری دووەم بكات و بە ئەنجامێكی گەورە تووشی دۆران هات، لە دواین یەكی مەشقی هەڵبژاردەی كامیرۆن پیاوانی پۆلیس، كە ئەركی پارێزگاریكردنە لە یاریزانانی هەڵبژاردەی كامیرۆن، لە وێنەیەكدا خەرێكی وێنەگرتنی ئەستێرەی كامیرۆن سامۆیل ئیتۆ-ن، كە بەهۆی پێكان نەیتوانی بەشداری لە هەموو مەشقەكان بكات، ئەم كاری پیاوانی پۆلیس سامۆیل ئیتۆ-ی خۆشحاڵ كرد.
جێگەی باسە ئیتۆ چەندین جار رایگەیاندووە، كە ئەمە دەبێتە دواین جامی جیهانی، كە بەشداری تیاییدا دەكات.
رێبین رەمزی
Top