پیشەی ناوبژیوانەكانی جامی جیهانی چییە؟
1-ناوبژیوانی ئینگلیزی هاورد ویب پێشتر پیشەی پولیس بوو، بەڵام لەبەر ناوبژیوانیتی كارەكەی جێهێشت، یاری كۆتایی جامی جیهانی 2010 و یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای 2010 بەرێوەبرد و لەم پاڵەوانێتیە یاری كۆڵۆمبیا و ساحیل ئەلعاج بەرێوەبردووە.
2-ناوبژیوانی ئەرژەنتینی نیستۆر بیناتا، كە یاری هەردوو هەڵبژاردەی كۆریای باشوور و رووسیای بەرێوەبرد، كاری پاسەوانی كردووە لە یانە شەوانەكان و هەروەها بەشداری لە چەند كورتە فلیمێك كردووە.
3- ناوبژیوانی سویدی جۆناس ئەریكسۆن یاری هەردۆو هەڵبژاردەی ئەمەریكا و گانا-ی بەرێوەبردووە یەكێكە لە میلۆنێرەكانی وڵاتی سوید خاوەنی كۆمپانیایە لە یەكێك لە كارەكانی 10 ملیۆن یۆرۆ-ی بردەوە.
4- ناوبژیوانی گامبیا باكاری گاسامان كە یاری هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و شیلی بەرێوە دەبات، پیشەی ئەنجامدانی یاری زۆرانبازییە لە وڵاتەكەی.
5- ناوبژیوانی ئەڵمانی فیلیكس بریش، كە یاری هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرگوای و كۆستاریكای بەرێوەبرد پێشەی پارێزەرە لە ئەڵمانیا ئەم كارە ئەنجام دەدات.
6-ناوبژیوانی هۆڵەندی بیورن كە یاری هەردوو هەڵبژاردەی ئیتالیا و ئینگڵتەرەی بەرێوەبرد، پیاوێكی كاری جۆراوجۆرە، كە گرنكتریان سەرتاشینە.
7- ناوبژیوانی مەكسیكی ماركۆ رۆدریگێز كە یاری هەردوو هەڵبژاردەی بەلژیكا و جەزائیر-ی بەرێوەبرد لە یەكێك لە كەنیسەكانی ئەم وڵاتە وانەی ئاینی دەڵێتەوە.
8- ناوبژیوانی ساحیل ئەلعاج نۆماندییز كە یاری شیلی و ئوسترالیا بەرێوە برد، لە وڵاتەكەی چەند پیشەییەك ئەنجام دەدات، كاری سەرەكیی دەرمانسازییە، بەڵام یاری تۆپی دەست ئەنجام دەدات و هەروەها كاری سەما دەكات لە وڵاتەكەی.
رێبین رەمزی
