چەند زانیارییەك لەسەر یارییەكی پورتوگال و ئەمەریكا
ئەمەش چەند زانیارییە لەسەر یارییەكە.
1- گۆڵچی هەڵبژاردەی ئەمەریكا تیم هاورد بە باشترین یاریزانی یارییەكە دەستنیشانكرا.
2- یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمەریكا جێرماین جۆنز توانی گۆڵی 2300 لە مێژووی جامی جیهانی تۆمار بكات كاتێك گۆڵی بەرانبەری بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد.
3- یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال لویس نانی توانی سێیەم خێراترین گۆڵ لە مێژووی پورتوگال تۆمار بكات كاتیك لە خولەكی 5 گۆڵی یەكەمی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماركرد، لە پلەی یەكەم یاریزان خۆسیە ئۆگستۆ دێت لە جامی جیهانی (1966) و پاولیتا لە جامی جیهانی (2006).
4- ڤارێلا یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال توانی گۆڵی 94ی جامی جیهانی 2014 تۆمار بكات.
5- تا ئێستا كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم پاڵەوانێتیە هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردووە.
6- هەڵبژاردەی پورتوگال 6 گۆڵی لێ تۆماركراوە و 2 گۆڵی تۆماركردووە.
7- هەڵبژاردەی ئەمەریكا 4 گۆڵی كردووە و 3 گۆڵی لێ تۆماركراوە.
رێبین رەمزی
