ئەحلام دیارییەكی بەنرخ پێشكەشی جەزائیر دەكات

ئەحلام دیارییەكی بەنرخ پێشكەشی جەزائیر دەكات
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی جەزائیر توانی سەركەوتنێكی مێژویی تۆمار بكات و بەئەنجامی (4-2) گۆڵ لە هەڵبژاردەی كۆریای باشوور-ی بردەوە توانی یەكەم 3 خاڵی پاڵەوانێتیەكە بە دەستبهێنێت و ببێتە یەكەم هەڵبژاردە لەسەر ئاستی كیشوەری ئەفریقیا و وڵاتانی عەرەبی بتوانێت لە یارییەكەدا چوار گۆڵ تۆمار بكاتدوای تەواوبوونی یارییەكە كچە گۆرانبێژی بەناوبانگی ئیماراتی ئەحلام لە رێگەی تۆرە كۆمەڵایەتیەكان خۆشحاڵی خۆی بەم سەركەوتن دەربری و پەیمانی دیارییەكی بەنرخی بە یاریزانانی هەڵبژاردەی جەزائیر دا، بەڵام بەمەرجێك.
ئەحلام گوتی: ئەگەر هاتووە جەزائیر توانی ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی 2014 ئەوە تۆپێكی دروستكراو لە ئەلماس پێشكەش بە یاریزانانی هەڵبژاردەكە دەكەم ئەمە پەیمانە و جێبەجێ دەكەم، وا دیارە دوای ئەوە سەركەوتنە گەورەیە، دەبێت هەر لە ئێستا دەست بە دروستكردنی تۆپەكە بكەم.
جێگەی باسە هەر لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكانی جامی جیهانی ئەحلام وێنەیەكی خۆی و ئاڵا و نەخشەی جەزائیر و جامی جیهانی لە تۆرە كۆمەڵاتیەكانی داناوە وەكو پاڵپشتیك بۆ ئەم هەڵبژاردەیە.
رێبین رەمزی
Top