فیفا: هیچ شتێكی مەترسیدار لە هەڵبژاردەی كۆستاریكا بەدی ناكرێت

فیفا: هیچ شتێكی مەترسیدار لە هەڵبژاردەی كۆستاریكا بەدی ناكرێت
دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی پاش تەواوبوونی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی كۆستاریكا و ئیتاڵیا، كە بەسەركەوتنی هەڵبژاردەی كۆستاریكا تەواو بوو، بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ، بەشێوەیەكی چاوەڕوانەكراو بڕیاری دا، 7 یاریزانی هەڵبژاردەی كۆستاریكا پشكنینی مادەی وزەبەخشاەكانیان بۆ ئەنجام بدرێت، ئەمەش نارەزایەكی زۆری لێكەوتەوە بەتایبەتی لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی كۆستاریكا، كە بەیانامەیەكی لەمباریەوە بڵاوكردووە، كە دەڵێت: ئێمە متمانەمان بەپشكنینی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی هەیە، بەڵام پێویستمان بەروونكردنەوەی زیاتر لە فیفا هەیە سەبارەت بە بانگهێشتكردنی ئەم ژمارە زۆری یاریزانانی هەڵبژاردەكەمان هەیە، چونكە جێگەی سەیرە هەر 7 یاریزان لە یەك كاتدا بانگهێشتی پشكنین كرا، ئەمەش جێگەی گومانە.
دوای ئەم رەخنانەی یەكێتی تۆپی پێی كۆستاریكا، راستەوخۆ یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی روونكردنەوەیەكی لەسەر ئەم بابەتە بڵاوكردووە و گوتی: دوای تەواوبوونی یارییەكە دوو یاریزانی هەڵبژاردەی كۆستاریكا راستەوخۆ پشكنینی مادە وزە بەخش-یان بۆ كرا، بە پێی ئەم یاسای هەیەن بەڵام بە پێویستمان زانی پێنج یاریزانی تریش هەمان پشكنیان بۆ بكرێت ئەمەش كارێكی رۆتینیە و هیچ شتێك نییە جێگەی گومان بێت بەتایبەتی لە هەڵبژاردەی كۆستاریكا.
جێگەی باسە بە پێی یاسایەك، دوای تەواوبوونی هەر یارییەك یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی پشكنینی مادە وزە بەخش بۆ دوو یاریزانی هەر هەڵبژاردەیەك ئەنجام دەدات دوای تەواوبوونی یارییەكە راستەوخۆ و یاریزانەكانیش لە لایەن لێژنەكە دەستنیشان دەكرێن.
رێبین رەمزی
Top