هەڵەی تكتیكی ئەڵمانیا چ بوو و گانا چ شتێكی پێویست بوو
3 خاڵی لاوازی ئەڵمانیا لەم یارییە و لە یارییەكی رابردووی بەرانبەر پورتوگال بەدی كرا، بەڵام بەهۆی سەركەوتنە گەورەكەی بەرانبەر پورتوگال باسی خاڵە لاوازەكان نەكرا، كە بەمشێوەیە:
1- یاریزانانی هێڵی بەرگری و هێرشبەر زیاتر پشت بە نمایشی جوانی دەدەن و هەروەها بوونی متمانەیەكی رادبەر بەخۆ، لە یارییەكی گانا و هەروەها پورتوگالیش هەر سێ یاریزان لاو و خەزێرە و كرۆس پاسی مەترسیداریان ئەنجام دەدا، كە لە یارییەكی گانا بووە هۆكاری تۆماركردنی گۆڵی دووەم و هەروەها چەند هێرشێكی مەترسیدار بۆ گانا دروست بوو، لە بەرانبەردا لە هێرشبردن یاریزانان بەهۆی متمانەی رادەبەر بەخۆ چەند هەلەیەكی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان لە دەستدا.
2- باڵەكانی ئەڵمانیا كێشەیەكی یەكجار گەورە بوون لەم یارییەن چونكە یاریزانانی هێڵی بەرگری یارمەتی باڵەكانیان نەدەدا یاخود هەردوو یاریزانی باڵ ئۆزێل و گۆتزە چاوەرَوانی هاوكاری هەردوو یاریزانی بەرگریان نەدەكرد و پەلەیان لە هێرشبردن دەكرد، ئەمەش بووە هۆكاری لە دەستدانی چەندین تۆپی ئاسان و بوونی هێرشی مەترسی بۆ گانا.
3-كێشەیەكی هەر گەورەی ئەڵمانیەكان لەم یارییە ئەوەیە یاریزانانی هێڵی بەرگری ناتوانن بەرانبەر یاریزانانی خێرا یاری بكەن، ئەمەش لە یارییەكی ئەمرۆ بەشێوەیەكی روون دیاربوو هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست یارمەتی هێڵی بەرگریان نەدەدا بەهەمان شێوە یاریكردنی بەهێزی گانا ئەڵمانیایەكانی ماندوو كرد دەبوایە ئەڵمانیا لە هێرشكردن پەلە نەكات بەڵكو هەوڵ بدات گانا ماندوو بكات لە رێگەی ئەنجامدانی چەند پاسێكی كورت.
لە بەرانبەردا گانا ئەمرۆ سەلماندی كە هەڵبژاردەیەكی بەهێزە، ئەگەر هاتوو یاریزانەكان بەیەك تیم یاریان بكردبایە ئەوە دەیانتوانی سەركەوتنێكی مێژووی تۆمار بكەن، چونكە چەندین جار هێرشی مەترسیداریان بۆ گۆڵی نوێر دەبردن بەڵام بەهۆی پەلە كردن یاخود تاكە كەسی بووە هۆكاری لە دەستدانی هێرشەكان و هەڵبژاردەی گانا سەلماندی كە خاوەن تیپێكی زێركن و دەتوانن لە بەرانبەر هەموو هەڵبژاردە بەهێزەكان یاری بكەن لە جامی جیهانی 2010 بە ئاشكرا ئەم خاڵە دیاربوو و لەم پاڵەوانێتیە هەوڵ دەدەن مێژوو دووباربكەنەوە.
گانا كێشەیەكی گەورەی هەیە ئەویش لە دەستدانی هەلی گۆڵ تۆماركردن ئەمەش بەشێوەیەكی ئاشكرا لە یارییەكی ئەمەریكا دیاربوون كە تووشی دۆران هاتن و هەروەها لە یارییەكەی ئەڵمانیا بەهەمان شێوە ئەم كارە دووبارە بووە بۆیە دەبێت راهێنەر لە یارییەكی پورتوگال چارەسەرێك بدۆزێتەوە بۆ بتوانێت سەركەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
رێبین رەمزی
