چەند ژمارەیەكی سەیر لە یاری ئەڵمانیا و گانا تۆمار كرا
1- یاری هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و گانا یاری ژمارە 800 بوو لە مێژووی یارییەكانی جامی جیهانی لە كاتی دەستپێكردنی تا ئێستا.
2- یاریزانی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی ئەڵمانی بیر میرتیساكر یاری ژمارە 100 بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجام دا.
3- ئەسامواه گیان بووە یەكەم یاریزانی ئەفریقی لە سێ جامی جیهانی جیاواز 3 گۆڵ تۆمار دەكات لەم مێژووی پاڵەوانێتیەكە لە كیشوەری ئەفریقیا هیچ یاریزانێك نەیتوانیوە سێ گۆڵ لە سێ پاڵەوانێتی جیاواز تۆمار بكات.
4- ئەسامواه گیان ژماریەیەكی پێوانەیی تری تۆمار كرد كاتێك بووە یەكەم یاریزان لە وڵاتی گانا 10 یاری لە جامی جیهانی ئەنجام بدات ئەمەش مێژووەكە بۆ خۆی تۆماری كرد.
5- كلۆزە توانی لەم یارییە بگاتە ژمارەی رۆناڵدۆ كە 15 گۆڵە ببێتە گۆڵكاری جامی جیهانی لە مێژووی دەست پێكردنی تا ئێستاز
رێبین رەمزی
