لە یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و گانا لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی جیهانی 2014، چەندین ژمارەی پێوانەیی شكێندرا، كە تیاییدا یاریزانی هەڵبژاردەی گانا لەم یارییە توانی یەكەم گۆڵی لە جامی جیهانی 2014 تۆمار بكات، بەم گۆڵە توانی ژمارەی پێوانەیی بشكێنێت، كە ببێتە یەكەم یاریزانی ئەفریقی لە مێژووی ئەم كیشوەردا بەتوانێت سێ گۆڵ لە سێ پاڵەوانێتی جامی جیهانی تۆمار بكات، كاتێك توانی لە پاڵەوانێتیەكانی (2006،2010،2014) گۆڵی تۆماركرد.
ئەسامواه گیان لە جامی جیهانی 2010 نەیتوانی مێژوو بۆ وڵاتەكەی بنوسێت، كاتێك لە یاری قۆناغی 8 لە خولەكی 120 لێدانی سزای بەرانبەر هەڵبژاردەی ئۆرگوای لە دەستدا، ئەسامواه گیان لە دایكبووی ساڵی 1985 و 80 یاری نێودەوڵەتی ئەنجام داوە و 40 گۆڵی تۆمار كردووە.
رێبین رەمزی