پێش دەستپێكردنی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و ئەرژەنتین لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆمەڵەی هەشتەمی جامی جیهانی 2014ی بەرازیل، پێش دەستپێكردنی یارییەكە لە كاتی ئەنجامدانی تیروپشكن كاپتنی هەردوو هەڵبژاردە وێنەیەكی یادگاریان گرت لەكاتی تیروپشكەكە كاپتنی هەڵبژاردەی ئێران جەواد نیكۆنام داوای درێسی میسی كرد دوای تەواوبوونی یارییەكە و میسی رەزامەندی خۆی نیشاندا.
وا دیارە لە نێو یاریزانانی ئێران كێشەیەكی زۆر هەبوو لەسەر وەرگرتنی درێسی ئەستێرەی ئەرژەنتین و بەرشلۆنە میسی، بەڵام نیكۆنام زێرەكانە كۆتایی بە كێشەكە هێنا و هەر لە سەرەتاوە درێسی بۆ خۆی مسۆگەر كرد.
رێبین رەمزی