جامی جیهانی 2014 پاڵەوانێتیەكی جیاواز بۆ كەریم بنزیمە لە خۆشی و ناخۆشی
كەریم بنزیمە توانی لە 2 یاری 3 گۆڵ تۆمار بكات و دوو گۆڵ دروست بكات و ركابەری لەسەر نازناوی گۆڵكاری جامی جیهانی بكات و هەڵبژاردەكەی بگەێنێتە قۆناغی دووەم، ئەم یەكێك بوو لە خۆشیەكانی ئەم یاریزانە لە مۆندیال، بەڵام ناخۆشیەكانی ئەم یاریزانە زیاتر بوو بەهۆی چەند رووداوێك.
1- لە یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی هیندۆراس و فەرەنسا ناوبژیوانی یارییەكە كەریم بن زیمە-ی بێبەش كرد لە تۆماركردنی هاترێك كاتێك، گۆڵی سێیەمی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەناوی گۆڵچی هیندۆراس تۆمار كرا، هەرچەندە بنزیما تۆماری كرد.
2- لە یارییەكەی فەرەنسا و سویسرا دووبارە ناوبژیوانی بنزیمای لە گۆڵێكی تر بێبەش كرد، كاتێك لە چركەی كۆتایی یارییەكە بنزیما گۆڵی شەشەمی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد كەچی ناوبژیوانی گۆڵەكەی هەژمار نەكرد بەهۆی لێدانی فێكەی تەواوبوونی یارییەكە پێش ئەوەی تۆپەكە بچێتە گۆڵ یاخود پێش ئەوەی تۆپەكە لەژێر قاچی بنزیما بچێتە دەرەوە.
3- هەر لە یارییەكەی فەرەنسا و سویسرا بنزیما لەم یارییە یەكەم لێدانی سزای لە جامی جیهانی 2014 لە دەستدا و هەروەها بووە خاوەنی یەكەم یاریزانی فەرەنسین كە لە مێژووی بەشداریكردنی هەڵبژاردەی فەرەنسا لێدانی سزا لە دەستبدات.
رێبین رەمزی
