دوای 32 ساڵ هیندۆراس یەكەم گۆڵی لە مۆندیال تۆماركرد

دوای 32 ساڵ هیندۆراس یەكەم گۆڵی لە مۆندیال تۆماركرد
هەڵبژاردەی هیندۆراس بەشداربوو لە یارییەكانی جامی جیهانی 2014 لە وڵاتی بەرازیل توانی یەكەم گۆڵی خۆی دوای چاوەڕەانی 32 ساڵ لە جامی جیهانی 2014 تۆمار بكات، چونكە هەڵبژاردەی هیندۆراس دواین گۆڵی خۆی لە جامی جیهانی ساڵی 1982ی ئیسپانیا تۆمار كردن دوای ئەم پاڵەوانێتیەكە نەیتوانی هیچ گۆڵێك لە پاڵەوانێتیەكە تۆمار بكات، هەرچەندە هیندۆراس بەشداری لە جامی جیهانی 2010 كردن بەڵام لە سێ یاری نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات.
خاوەن گۆڵی هیندۆراس دوای چاوەڕوانی 32 ساڵ یاریزان كارلۆ كۆستلی بوو، كە لە یارییەكەی بەرانبەر ئیكوادۆر لە خولەكی 31ی گێمی یەكەمی تۆماری كرد.
رێبین رەمزی
Top