بەرشلۆنە نزیكە لە مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ سوارێز
هەروەها رۆنامەكە ئاماژەی بەوە دا، كە یانەی بەرشلۆنە بەهەموو شێوەیەك هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆربكات بۆ ئەوەی لەگەڵ میسی و نیمار سێ كوچكەیەكی بەهێز دروست بكەن، هەروەها رۆژنامەكە ئاماژەی دا، كە سواریز زۆر نزیكترە لە بەرشلۆنە، چونكە ریال مەدرید هیچ هەوڵێكی نەداوە گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆربكەن.
جێگەی باسە سواریز لە وەرزی رابردوو بووە گۆڵگاری خولی ئینگلیزی بەتۆماركردنی (31) گۆڵ لە (34) یاری، كەچی ئەم ژمارەیە هیچ سوودیەكی بۆ یانەكەی نەبوو، كە نەیتوانی ببێتە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی.
رێبین رەمزی
