هاندەرێك پێش 40 رۆژ پێشبینی ئەنجامی یارییەكەی ئینگڵتەرە و ئۆرگوای كرد
ئەوەی جێگەی سەیرە لە ماڵپەری كۆمەڵایەتی تویتەر پێش 40 رۆژ لە یارییەكەی ئینگڵتەرە و ئۆرگوای كەسێك بەناوی (روح مانشستر یونایتد) پێشبینیەكی سەیری كرد كاتێك نووسی (لە یارییەكەی ئینگڵتەرە و ئۆرگوای ئەم سیناریۆیە روودەدات، جیرارد تۆپێك دەداتە سواریز و سوارێز گۆڵی سەركەوتن لە خولەكی 90 تۆمار دەكات و جیرارد سەری خۆی بە دەستی دەگرێت وەكو پەشیمان بوونەوە).
ئەوەی جێگەی سەرەنج بوو، لە كاتی گۆڵی دووەمی ئۆرگوای هەمان ئەم سیناریۆیە روویدا، كە ئەم كەسە پێشبینی كرد، كاتێك جیرارد بەهەڵە تۆپەكەی دا سواریز ئەویش راستەوخۆ گۆڵی سەركەوتنی تۆمار كرد لە خولەكەكانی كۆتایی و جیرارد سەری بە دەستی گرت وەكو پەشیمان بوونەوە لەم هەڵەیە.
پێش یارییەكە ئەم كەسە هێرشێكی توندی كرایە سەری، كە گوایە ئەم پێشبینیە بەهیچ شێوەیەك روونادات، بەڵام دوای یارییەكە هەموو بەشداربووانی ئەم نووسینە سەرسوومانی خۆیان دەربری، كە چۆن پێشبینیەكەی بەمشێوەیە راست دەرچوو.
رێبین رەمزی
