لە كاتی سەیركردنی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردی بەرازیل و مەكسیك و لەو كاتی، كە گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی مەكسیك تۆپێكی یەكجار ەترسیداری یاریزان نیمار دوورخستەوە، راستەوخۆ زوومی كامیرەكان كچە هاندەرێكی هەڵبژاردەی مەكسیكی نیشاندا، كە چۆن بەسەرسوورمانەوە سەیری دوورخستنەوەی تۆپەكەی دەكرد، دوای بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە لە زۆربەی ماڵپەرە جیهانیەكان تواندرا ناسنامەی ئەم كچە بزاندرێت، كاتێك لە یەكێك لە ماڵپەرەكان كۆمێنتێكی بۆ خۆی نووسی.
كچە ناوی ئۆجینیا كارولی رەگەزنامەی ڤینزویلایە و رۆژنامەنووسی وەرزشیە لە دژی بەرازیل هانی هەڵبژاردەی مەكسیك دەدا و ئێستا زۆربەی ماڵپەرە جیهانیەكان لە هەوڵی ئەوەدان زانیاری زیاتر لەسەر ئەم خانمە كۆبكەنەوە.
رێبین رەمزی