میسی داوای لێبوردنی كرد
لەمباریەوە هێرشێكی توند كرایە سەر میسی، لیونێل میسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ووردكاری ئەم كاری بەتەواوی ئاشكرا كرد و رۆژنامەنووسان بە ناعەدالەتی وەسف كرد و گوتی: پێش دەستپێكردنی یارییەكە هیچ ئاگایەكم لەم منداڵە نەبوو و سڵاوم لە ناوبژیوانان كرد دواتر گەرامەوە سڵاوم لە دوو منداڵی تر كرد، بەڵام بەداخەوە رۆژنامەنووسان گرتە ڤیدیویەكان بەتەواوی نمایش نەكرد، تەنیا ئەو بەشیان نمایش كردووە، كە سڵاو لەو منداڵە ناكەم.
لە درێژەی قسەكانیدا میسی گوتی: داوای لێبوردن لەم منداڵە دەكەم و خوم دەچمە لای بۆ داوای لێبوردنی لێبكەم.
دوای تەواوبوونی كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكە یاریزان لیونێل میسی خودی خۆی چووە لای منداڵەكە داوای لێبوردنی لێكرد و وێنەیەكی یادگاری لەگەڵ گرت و درێسێكی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین كردە دیاری.
رێبین رەمزی
