فیفا میرالیس سزا نادات
گوتەبێژی فەرەمی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەوتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی: دوای سەیركردنی بابەتەكە لە چەند لایەنێك و گەرانەوە بۆ ڤیدیۆیەكانی فەرمی یارییەكە، سەرۆكی لێژنەی سزادان لە یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی هیچ شتێكی ناسروشتی نەبینی و بڕیاری دا یاریزانە سزا نەدرێت.
جێگەی باسە لەسەر ئەم وێنەیە یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووە و باس لەوە دەكات، كە مەبەستی میرالیس لەم كارە روونكردنەوەی شیواز و پلانی یاریكردن بوو بۆ یاریزانەكانی هەڵبژاردەی پورتوگال نەوەك سووكایەتی بە ناوبژیوان بكات.
رێبین رەمزی
