رۆناڵدۆ چۆن درێسیكی پێشكەش بە هاندەرێك كرد

رۆناڵدۆ چۆن درێسیكی پێشكەش بە هاندەرێك كرد
پێش دەستپێكردنی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و ئەڵمانیا لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی جیهانی 2014، كە لە كاتی خۆگەرمكردنەوە، رۆناڵدۆ بەشێوەیەكی خێرا رووی لە پەیژەكانی یاریگا كرد و درێسی خۆگەرمكردنەوەی بۆ هاندەران هاوێشت.
دوای تەواوبوونی یارییەكە پاش چەند كاتژمێرێك، بە وێنە ئەوە ئاشكرا بوو، بۆچی رۆناڵدۆ بەخێرا رووی لە پەیژەكان كرد و درێسەكەی كردە دیاری كەسێك.
یەكێك لە وێنەگرانی بەشداربووی جامی جیهانی وێنەیەكی سەرنج راكێشی بڵاوكردووە، كە یەكێك لە هاندەرانی هەڵبژاردەی پورتوگال لافتەیەكی بەرزكردبووە و نووسیبووی: رۆناڵدۆ تكایە یان درێسی خۆت-م پێشكەش بكە یانیش رێگەم پێ بدە، ئەرینا شایك منداڵێكی لە من ببێت).
جێگەی باسە ئەرینا شایك رەگەزنامەی رووسی و لە كاری نمایشەی جل و بەرگ كار دەكات و ماوەی 4 ساڵە هاورێ كریستیانۆ رۆناڵدۆیە و چاوەڕوان دەكرێت لە دوای تەواوبوونی جامی جیهانی 2014 ببێتە خێزانی رۆناڵدۆ.
رێبین رەمزی
Top