دوای ئەوەی دوێنی یەكشەممە لە رۆژنامەی ماركا هەواڵی چوونی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی ناپۆلی هیگواین بۆ یانەی بەرشلۆنە بڵاوكردووە، ئەمرۆ دووشەممە ئەستێرەی ئەرژەنتینی هیگواین لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنەی ئەلمۆندۆ دیگەرتیگۆ-ی ئیسپانی نزیك لە بەرشلۆنە ئەم هەواڵی رەتكردووە و گوتی: هیچ شتێك لەسەر بەرشلۆنە نازانم و گشت هۆش و بیركردنەوەم لەسەر جامی جیهانی دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەكەم.
لە درێژەی قسەكانیدا هیگواین گوتی: نامەوی لەسەر دوا رۆژم هیچ قسەیەك بكەم پاش جامی جیهانی باسی ئەم بابەتە دەكەم.
جێگەی باسە هەر دوێنی یانەی ناپۆلی بەفەرمی هەواڵی رۆیشتنی هیگواین بۆ یانەی بەرشلۆنە رەتكردووە.
رێبین رەمزی