فەرنسیەكان نارازین

فەرنسیەكان نارازین
پێش دەستپێكردنی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و هیندۆراس، كێشەیەكی هونەری روویدا بووە هۆكاری لێنەدانی مارشی نیشتمانی هەردوو وڵات ئەمەش بووە هۆكاری توورەبوونی فەرنسیەكان لەسەر ئاستی فەرەمی و رۆژنامەگەری و هاندەران وڵاتەكە.
كەناڵی (بی ئین سپۆرتس) تەئكیدی لەوە كردووە، كە رۆژنامەنووسەكانی فەرەنسا توورەبوونێكی زۆریان پێوە دیار بوو، تا رادەیەك ئەم كارەیان بە (اهانه) وەسف كرد.
هەروەها هەمان كەناڵ تەئكیدی لەوە كردووە، كە ئەم یارییە چەندین كێشەی تەقنی روویدا، كە تا رادەیەك دەبێتە ئابرووچونێكی گەورە بۆ لێژنەی سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتیەكە.
بە پێی راپۆرتەكانی كەناڵە راگەیاندنەكان، حكوومەتی فەرەنسا بەفەرمی نارەزایەكی فەرمیان پێشكەش بە لێژنەی میوانداری پاڵەوانێتی جامی جیهانی كرد بەهۆكاری لێنەدانی مارشی وڵاتی فەرەنسا.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی فەرەنسا توانی ئەم یارییە بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ بباتەوە و گۆڵەكانیش لە رێگەی یاریزانان كەریم بن زیما لە خولەكی (35، 75) تۆماری كرد و هەروەها گۆڵپارێزی هیندۆراس بەهەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆماركرد لە خولەكی (48).
رێبین رەمزی
Top