دوای دۆراندنیان... جەماوەری ژاپۆنی یاریگا خاوێن دەكەنەوە

دوای دۆراندنیان... جەماوەری ژاپۆنی یاریگا خاوێن دەكەنەوە
لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی جیهانی 2014، كە لە بەرازیل یارییەكان بەردەوامە هەڵبژاردەی كوتی دیڤوار سەركەەوتنێكی گرنگی بەدەستهێنا و بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لە هەڵبژاردەی ژاپۆنی بردووە.
دوای تەواوبوونی یارییەكە هاندەرانی هەڵبژاردەی ژاپۆن شوێنی دانیشتنی خۆیان خاوێن كردووە بۆ ئەوەی یاریگا بەخاوێنی بمینێتەوە، ئەم كاری هاندەرانی ژاپۆن بووە جێگەی ستایشی هەموو لایەنە پەیوەندارەكان بەتایبەتی لێژنەی سەرپەرشتیاری جامی جیهانی.
ئەمە یەكەم جارە هاندەران هەرچەندە هەڵبژاردەكەیان تووشی دۆران هاتن، كەچی یاریگا خاوێن دەكەنەوە.
رێبین رەمزی
Top