كەناڵی بی بی سی هەڵەیەكی كوشندەی ئەنجامدا

كەناڵی بی بی سی هەڵەیەكی كوشندەی ئەنجامدا
لە كاتی بەرێوەچوونی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە و ئیتاڵیا لە چوارچێوەی یارییەكانی مۆندیال، لە خولەكی 4ی یارییەكە یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە رەحیم سترلینگ لێدانێكی بەهێزی ئاراستەی گۆڵ كرد، تۆپەكە لە دواوە بە گۆڵ كرد، زۆربەی چاوەدێران و بێژەرانی یارییەكە وا هەستیان كرد، كە ئینگڵتەرە گۆڵی تۆمار كرد، بۆیە كەناڵی بی بی سی (BBC) بەریتانی بەناوبانگ لە كاتی گواستنەوەی یارییەكە راستەوخۆ گۆلەكە بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە هەژمار كرد دواتر راستەوخۆ هەڵەكەیان چارەسەر كرد.
جێگەی باسە بەهەمان شێوە بێژەری ناوسراوی كوردستان جەلال پەریشان لە كاتی گواستنەوەی یارییەكە ئەویش ئاهەنگی گۆڵ تۆماركردنی گێرا، بەڵام دواتر روونی كردووە، كە تۆپەكە كەوتە دەرەوەی یاریگا.
رێبین رەمزی
Top