كاتژمێر 1ی شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە یاری هەردوو هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە و ئيتاڵیا ئەنجامدرا لە درێژەی یارییەكانی جامی جیهانی 2014ی بەرازیل، ئەم یارییە هەرەشە ئەنجام نەدانی لێدەكرا، چونكە لەكاتی پشكنینی چواردەوری یاریگا لە رێگەی پۆلیس-ی بەرازیل، یەكێك لە سەگە پۆلیسیەكان مەترسی بوونی بومب-ی دایە پۆلیس ئەویش بەهۆی وەستانی سیاریەكی ئۆتۆمبێل لە شوێنێكی قەدەغكراو، ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی هاتووچوو لەم شوێنە بۆ ماوەیەكی زۆر قەدەغەكرا تا پۆلیس پشكنینی تەواو سیارەكەی كرد، كە هیچ مەترسییەكی نەبوو ئینجا رێگا بە هاندەران درا بێنە ئەم شوێنە.
ئەم رووداوە پێش دەستپێكردنی یارییەكە بە چەند كاتژمێرێك روویدا و تا ئێستا یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی هیچ روونكردنەوەیەكی فەرمی لەسەر بابەتەكە نەداوە.
رێبین رەمزی